شاعیر: ئەحمەد هەردی کتێب: ڕازی تەنیایی سەرناو: بۆ شێرزادی کاکە جەزا لەبارەی شیعر: (١٩٨٠) بۆ «شێرزادی کاکە جەزا» وتراوە کە لە کۆلیجی کشت و کاڵ لە هەڕەتی لاویدا کۆچی دوایی کردووە هەموو ئاواتی ناکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو شریتی سەر گورشتەی من خەوێکی نەوبەهارێ بوو هەموو پێچانەوی ژینم، بریتی بوو لە چیرۆکێ لە کورتی و زوو بەسەر چوونا، بزەی سەرلێوی یارێ بوو!